سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
هه‌موومان له ژیانماندا چه‌ندین ئامانجمان گرتۆته‌به‌ر و له هه‌وڵداین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه ، هه‌ربۆیه له‌م رێگا پڕ له به‌رزی و نزمییه‌دا ....
- ئامانجه‌كه بۆ خۆتان پێناسه بكه‌ن.
- ئامانجه‌كه‌تان به شێوه‌یه‌كی نادیار مه‌هێڵنه‌وه و به روونترین شێوه تێیبڕوانن.
- بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك ده‌بێت هه‌وڵی پێویست بدرێت و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ده‌بێت چی بكه‌ن.
- ئامانجه‌كه‌تان دابه‌ش بكه‌ن بۆ چه‌ند به‌شێكی بچوك و له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه لێی ورد ببنه‌وه و بۆ هه‌ر به‌شێك هه‌نگاوی پێویست دیاری بكه‌ن تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌نجامی بده‌ن.
- بۆ ئامانجه‌كه‌تان پێوه‌رێك دیاری بكه‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه‌تان درێژه‌دان به خوێندنه، بیری لێبكه‌نه‌وه كه ده‌ته‌وانێت تا چ ئاستێك درێژه به خوێندن بده‌ن.
- ئاستی به‌ره‌و پێش چوونتان بپێون، هه‌میشه كاتێك بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه‌ن بۆ بیركردنه‌وه له‌و كارانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌تان هه‌وڵتان داوه و راده‌ی سه‌ركه‌وتنتان چه‌نده بووه.
- بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌تان كاتێك دیاری بكه‌ن و فرسه‌تی كۆتاییتان له بیر بێت ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی زۆرتر بده‌ن .
- ئامانجێك هه‌ڵبژێرن كه توانای گه‌یشتنتان به‌و ئامانجه هه‌بێت، ژیان خه‌یاڵێكی شیرین نییه كه به خیاڵكردنه‌وه پێیبگه‌ن، به‌ڵكو راستییه‌كه كه زۆر شتی تێدا كۆبۆته‌وه، له‌م رووه‌وه ئامانجێك بگرنه به‌ر كه دڵنیا بن ده‌توانن پێیبكه‌ن.
- بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌تان به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌بێت كه یارمه‌تیده‌رتان بێت.
- ئامانجه‌كه‌تان بكه‌نه چه‌ند قۆناغێك. ژیان پێكهاتووه له چه‌ند قۆناغی جیاواز و بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك ده‌بێت چه‌ند قۆناغی جیاواز ببڕین.رووداوی یه‌كشه‌وه ، گه‌یشتن به ئامانج نییه، به‌ڵكو هه‌نگاونانی به‌رده‌وام هۆكاری سه‌ركه‌وتنه
pna
