سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
سایتی هه‌واڵی "رادیۆ سه‌وا" له رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس ئێس"ـی ئه‌مه‌ریكی گواستۆته‌وه، وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "په‌نتاگۆن" وه‌ك یه‌كێك له پڕۆژه گه‌وره‌كانی سه‌رقاڵی دروستكردنی بۆمبێكی زه‌به‌لاحه كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 30 ته‌ن و به مه‌به‌ستی پێكانی ئامانجه‌كان له قوڵایی زه‌ویدا به‌كار دێت، به‌شێوه‌یه‌ك له كاتی به‌كارهێنانیدا، دوو ته‌ن له ته‌قه‌منییه‌كانی بۆ بڕینی دیواره ئه‌ستووره‌كان ده‌ته‌قینه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، "هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" پلانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه كه درێژییه‌كه‌ی 20 پێییه به‌مه‌به‌ستی چۆنێتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له فڕۆكه گه‌وره‌كانه‌وه و له‌وانه‌ش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری (بی 52) له وه‌رزی پایزی ئه‌مساڵدا داڕشتووه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی سیخوڕی جۆری (ئه‌نگل فایه‌ر) وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی له هه‌وڵه‌كاندا، به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌پێی لێدوانی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ش، زیادكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی "ئه‌مه‌ریكا" مانای ئاماده‌باشییه بۆ ده‌زگا ناوه‌كییه‌كانی "ئێران" و له‌وانیش ده‌زگای ناوه‌كی "نه‌ته‌نز". 
