سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: International News
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مایل" ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 57 هه‌زار كه‌س له پیاوان و ئافره‌تان ئه‌نجامداوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، زۆر خواردنی هێلكه له رۆژانه‌دا مه‌ترسیه‌كه به تووشبوونی نه‌خۆشی شه‌كره به‌رِێژه‌ی 60% دا، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له ئافره‌تاندا ده‌گاته 77%.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هۆشداریانداوه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له هێلكه‌یه‌ك بخوات ئه‌وه مه‌ترسی تووشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی لێده‌كرێت، به‌زۆرتر خواردنیشی رێژه‌كه زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ئامۆژگاریان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی هێلكه ده‌كه‌ن له هه‌فته‌یكدا ته‌نیا هێلكه‌یه‌ك بخۆین.
هه‌رچه‌نده هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڤیتامین و پرۆتیناته، به‌ڵام لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به هۆی بوونی زۆری رێژه‌ی كۆلیسترِۆڵ و چه‌وری له هێلكه‌دا به هۆكارێكی مه‌ترسیدار به تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌زانن.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئێستا له جیهاندا 500 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێكیان ئه‌و راستیه نازانن.

