سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: International News
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
كۆچی دوای ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكایی مایكڵ جاكسن ژماره‌یه‌كی زۆری له هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد، له نێویاندا كچێك له وڵاتی تونس خۆی كوشت.
رۆژنامه‌ی (لۆكۆتیدیان)ی تونسی، كه به زمانی فه‌ره‌نسایی چاپ ده‌كرێت، بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكایی و پاشای گۆرانی پۆپ (مایكڵ جاكسۆن) له جیهان بڵاوده‌بۆوه، كچێك ماوه‌ی یه‌ك رۆژ خۆی له ژووره‌كه‌یدا به‌ند كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا گوێی له سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی مایكڵ ج
اكسۆن گرتووه، دواتر رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌رمان خواردووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به ناو و ته‌مه‌نی كچه‌كه نه‌كردووه.
جێی ئاماژه‌یه، پاشای گۆرانی پۆپی جیهانی (مایكڵ جاكسن) ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌وادار له وڵاتی تونس هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1996 ئاهه‌نگێكی خێرخوازی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سازكرد، تێیدا 65 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوون، جگه له‌وه‌ش چه‌ندین كار و پرۆژه‌ی خێرخوازی هه‌ر له‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، مایكل جاكسۆن رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا له لۆس ئه‌نجێلس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گیانی له ده‌ست دا.
له/PNA
